خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە كارمەندانی بەشی خزمەتگوزاری

  • ئایار 17, 2017
  • 1367 Views
خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە كارمەندانی بەشی خزمەتگوزاری

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧\٥\٢٠١٧ لە هۆڵی سیمیناری كەمپی كۆلێجە تەكنییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی‌ سلێمانی، خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە كارمەندانی بەشی خزمەتگوزاری كەمپەكە، لەپای ئەو خزمەت و ماندووبوونەی كە پێشكەشی دەكەن.

بەئامادەبوونی ئیكرام باجەلان یاریدەری كۆلێجی تەكنیكی‌ كارگێڕی و رۆژ دلاوەر سەرۆك بەشی تەكنیكی‌ كارگێڕی و ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستا و فەرمانبەر و خوێندكارانی كەمپەكەش ئامادەی رێزلێنانەكە بوون.

ئەرك و بیرۆكەی ئەم رێزلێنانە لەلایەن مامۆستایان و خوێندكارانی بەشی تەكنیكی‌ كارگێڕییەوە رێكخرابوو، وەك پاداشتێكی‌ مەعنەوی پێشكەشی سەرجەم فەرمانبەرانی بەشی خزمەتگوزاری كرا، كە بەردەوام خزمەت بە كەمپەكە دەكەن و كارەكانیان بە دڵسۆزانە ئەنجام دەدەن سەرەڕای بوونی قەیران.