سیمینارێک بە ناونیشانی Google Drive-better connection له‌ كۆلیجی ته‌كنیكی كارگێڕی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو

  • 2017-05-19
  • 646 Views
سیمینارێک بە ناونیشانی Google Drive-better connection له‌ كۆلیجی ته‌كنیكی كارگێڕی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو

ڕۆژی چوارشەممە ١٧-٥-٢٠١٧ لە هۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سیمینارێک پێشکەش کرا بە ناونیشانی Google Drive-better connection.
بە ئامادەبوونی سەرۆک بەشی ئەندازیاری نەوت و وزە بەڕێز د.نەبیل و مامۆستایان و خوێندکارانی ئەو بەشە سیمینارێک لە لایەن (رەوەند ئەنوەر) خوێندکاری قۆناغی یەکی کۆلێجی ئەندازیاری نەوت و وزەوە پێشکەش کرا.
سیمینارەکە بە ناونیشانی Google Drive-better connection بوو، تیایدا باس لە گرنگی Google Drive و سوودەکانی بۆ بواری خوێندن و کارئاسانی لە بەڕێوەبردنی کارەکانی زانکۆدا کرا، پاشان بە وردی باس لە بەکارهێنان و چۆنێتی کارکردنی کرا، لە کۆتاییشدا ئامادەبووان پرسیار و تێبینییەکانیان خستەڕوو.

+‏17‏