ئاگادارییەکی گرنگ بۆ پێشکەشکارانی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا

  • 2017-05-19
  • 1973 Views
ئاگادارییەکی گرنگ بۆ پێشکەشکارانی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا

لیژنەی تاقیکردنەوەی خویندنی باڵا لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئاگادار پێشکەشکارانی خوێندنی بالا ( ماستەر و دکتۆرا ) دەکات کە:-
١) تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بۆ پێشکەشکارانی ماستەر، لە ھۆڵی پیرەمێرد لەسەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کاتژمێر ١٠ ی تەواو رێکەوتی ٢١/٥/٢٠١٧ رۆژی یەک شەممە ئەنجام دەدرێت.
٢) تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بۆ پێشکەشکارانی دکتۆرا لەھۆڵی پیرەمێرد لەسەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کاتژمێر ١٠ی تەواو رێکەوتی ٢٢/٥/٢٠١٧ رۆژی دووشەممە ئەنجام دەدرێت .
تێبینی/
• پێشکەشکار پێویستە ناسنامەیەکی فەرمی کە وێنەی پێوەبێت و قەلەم جافی شین لەگەڵ خۆی بھێنێت
• باشتر وایە پێشکەشکار ٣٠ خولەک پێش کاتی دەسپێکردنی تاقیکردنەوە ئامادەبێت بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی داخڵکردنی بۆ ھۆڵی تاقیکردنەوە .
لیژنەی تاقیکردنەوەی خوێندنی بالا /ماستەر و دکتۆرا
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی