به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی پ.ی.د. به‌ڕێز ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆ و لیژنه‌ی باڵای تاقیكردنه‌وه‌ی خوێندنی باڵا ، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21 ی ئایاری 2017 له هۆڵی پیره‌مێرد له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی تاقیكردنه‌وه‌ی خوازیارانی خوێندنی ماسته‌ر ئه‌نجامدرا.
له لێدوانێكیدا بۆ سایتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، پ.ی.د. به‌ڕێز دانا مصطفي احمد یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ‌و سه‌رۆكی لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی ماسته‌رو دكتۆرا ڕایگه‌یاند:
له‌پاش ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی 15 ڕۆژی ڕابردوودا بانگه‌وازمان بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵا كرد بۆ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانیش نێردرا كه فه‌رمانبه‌رانیشی گرته‌وه بۆ ئه‌و پسپۆریانه‌ی كه دیاری كرابوون و 79 فێرخواز بۆسه‌رجه‌م پسپۆرییه‌كان پێشكه‌شیان كردوه‌و به‌شدارن له‌تاقیكردنه‌وه‌دا.
ناوی ئه‌و پسپۆریانه‌ی كه تاقیكردنه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت بریتین له:
ماستەر لە بوارەی:
* تەندروستی گشتی
* كارگێڕی كار
* ژمێریاری گشتی
* ئەندازیاری پلانسازی شار
* ئایتی
* وزە و نەوت
دكتۆرا لەبواری:
* تەندروستی گشتی
* ئایتی.