له‌ ڕۆژی جیهانی ژینگه‌دا ،هه‌ڵمه‌تی پاك كردنه‌وه‌ی كه‌مپی كۆلێجه‌ ته‌كنیكییه‌كان ئه‌نجامدرا

  • حوزه‌یران 5, 2017
  • 1225 Views
له‌ ڕۆژی جیهانی ژینگه‌دا ،هه‌ڵمه‌تی پاك كردنه‌وه‌ی كه‌مپی كۆلێجه‌ ته‌كنیكییه‌كان ئه‌نجامدرا
به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ژینگه‌ ، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (2017/6/5) له‌كه‌مپی كۆلێجه‌ ته‌كنیكییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، خوێندكارانی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی به‌هاوكاری رێكخراوی گرین ئه‌پڵ وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی و دڵسۆزی و خه‌مخۆرییان بۆ زانكۆكه‌یان، هه‌ستان به‌ پاك كردنه‌وه‌ی كه‌مپی كۆلێجه‌ ته‌كنیكییه‌كان.
 شایه‌نی باسه‌ هه‌موو ساڵێك كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی هه‌ستاوه‌ به‌ ئه‌نجامدانی چالاكی تایبه‌ت به‌و یاده‌و هاوكات په‌یامێكیشه‌ بۆ  سه‌رجه‌م هاونیشتمانیان وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی هه‌میشه‌ ژینگه‌كه‌ی خۆیان خۆش بوێت و به‌ پاك و خاوێنی ڕایبگرن چونكه‌ ئه‌گه‌ر مرۆڤ بیه‌وێت نه‌خۆش نه‌كه‌وێت و له‌شساغ بێت ئه‌وا بێگومان پێویسته‌ یه‌كه‌م هه‌نگاو ژینگه‌كه‌ی پاك بكاته‌وه‌.