جەژنی رەمەزانتان پیرۆزبێت

  • 2017-06-24
  • 1344 Views
جەژنی رەمەزانتان پیرۆزبێت

بەناوی بەرێز پ.ی.د. ئالان فەرەیدوون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆمانەوە پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانتان لێدەکەین و ئومێدەوارین ببێتە مایەی بەدیھاتنی خەونە بەدینەھاتووەکانی گەلەکەمان.
بەرێزان
مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
ئومێدەوارین جەژنی ئەمساڵی رەمەزان، سەرەتای ئاھەنگ و جەژنەکانی دیکەی گەلەکەمان بێت ئەویش بە بەدیھاتنی ئاشتی نێوماڵی کوردی و کاراکردنەوەی دەزگا شەرعییەکانی ھەرێمەکەمان و کۆتایی ھاتن بە قەیران و ناکۆکییەکان و گرفتە ئابوورییەکانی ھەرێمەکەمان، وە ھەروەھا گەیشتنمان بە کەناری ئارامی و ئاشتی و ئاشتەوایی و یەکریزی نێوماڵی گەلەکەمان.
ھەر لێرەشەوە بە پێویستی دەزانین
سوپاس و دەستخۆشی خۆمان ئاراستەی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆمان بکەین کە سەرەڕای قەیرانەکان، دەست لەناو دەستء بە ھاوکاری سەرۆکایەتی زانکۆو ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆمان توانیمان ساڵێکی دیکەی خوێندن بەڕێبکەین و نەھێڵین نەوەکانی ئایندەی ھەرێمەکەمان گرفتی فێربوونی زانستیان بۆ دروستببێت.
خوێندکارانی خۆشەویستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
ئومێدەوارین کە ھەمیشە سەرکەوتووبن و سەرفرازبن، ھەوڵدەدەین و ئومێد دەخوازین کە ئایندەی ھەرێمەکەمان پێکەوە گەشتربکەین و ئاڵای کوردستانەکەمان شەکاوەتربکەین و ئومیدەوارین کە لە تافیکردنەوەکانتاندا سەرکەوتووبوبێتن و لە ساڵی نوێی خوێندندا بەبێ ئەو گرفتانەی کە ئێستا ھەن یەک ببینینەوە.
دووبارە جەژنتان پیرۆزبێت و ھەمیشە لە شادیدابن.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
بەرێوەبەرایەتی راگەیاندن و چالاکییەکان