ۆركشۆپی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و 6 زانكۆی توركیاو قوبروس به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هات

  • ته‌مموز 9, 2017
  • 451 Views
ۆركشۆپی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و 6 زانكۆی توركیاو قوبروس به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هات

كاتژمێر 7 ی ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ 2017/7/8 له‌ هۆڵی سیمیناری هۆتێل تایتانیك به‌دروشمی ( هه‌ماهه‌نگی زانكۆكان ، كاری ئه‌كادیمی به‌ره‌و پێش ده‌بات) ۆركشۆپی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و 6 زانكۆی وڵاتانی توركیا و قوبروس ده‌ستی پێكرد و سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆو یاریده‌ده‌ران و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕاگرانی كۆلیجی ته‌كنیكی كارگێڕی و په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی به‌گه‌رمی پێشوازی له‌ شاندی باڵای زانكۆكانی (یوزونجو ئیل، بینگۆل، هاران، قوبروسی نێوده‌وڵه‌تی، فیرات، سیرت)كرد و دواتر ده‌ست به‌ گفتوگۆ كرا.

له‌لایه‌ن به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییه‌وه‌ به‌خێرهاتنی شانده‌كان كرا و دواتر له‌لایه‌ن به‌ڕێز پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون سه‌رۆكی زانكۆوه‌ ووته‌یه‌ك پێشكه‌شكراو به‌خێرهاتنی شاندی هه‌ر شه‌ش زانكۆ كرد و هیوای خواست بتوانن هه‌ماهه‌نگییه‌كی باش به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئاستی زانكۆكان هه‌ڵبگرن و هه‌نگاوی باش به‌ئاراسته‌ی گۆڕینه‌وه‌ی تواناو لێهاتووییه‌كان و ئاڵوگۆڕكردنی خوێندكاران له‌نێوان ئه‌و زانكۆیانه‌دا.

پاشان له‌لایه‌ن پ.ی.د سۆران سعید یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بابه‌تێكی له‌سه‌ر زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌ سه‌ره‌تای دروستبونییه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ پێشكه‌ش به‌ شاندی میوان كرد و هه‌موو به‌ش و كۆلێج و په‌یمانگاكان و سه‌نته‌ره‌كانی بۆ شی كردنه‌وه‌ كه‌ تا ئێستا ئه‌نجامی باشیان به‌ده‌ست هێناوه‌.

له‌درێژه‌ی سازدانی ۆركشۆپی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و 6 زانكۆی توركیاو قوبروس دا ، مێزگردی تایبه‌ت له‌نێوان زانكۆكاندا ئه‌نجامدراو سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن پ.ی.د ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی یه‌وه‌ دووباره‌ به‌خێرهاتنی شاندی میوانی زانكۆكانی توركیا و قوبروس كردو سڵاوی به‌ریز وه‌زیری خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی پێگه‌یاندن و ئاماژه‌ی كرد به‌چه‌ند خاڵێك كه‌ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به‌ په‌یوه‌ندییه‌ زانستییه‌كان و ئاڵوگۆڕی تواناكانه‌وه‌ هه‌بوو وه‌ك دروستكردنی په‌یوه‌ندی به‌هێزی زانستی و ئه‌كادیمی وله‌ژێر چه‌تری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ردوو حكومه‌تی توركیا و قوبروس.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی داوای كاری هاوبه‌شی لێكردن له‌نێوان زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و هه‌ر شه‌ش زانكۆی میواندا، وه‌داوای كرد داوای كرد ڕاسته‌وخۆ خوێندكاران و مامۆستایان سوود مه‌ندبن له‌م جۆره‌ نزیك بونه‌وانه‌ و به‌شداربن له‌و پرۆگرامانه‌ی كه‌له‌توركیا هه‌ن وه‌ك پرۆگرامی مه‌ولانا. ، هه‌روه‌ها داوای لێكردن هه‌وڵه‌كان بۆ به‌ره‌و پێشچوونی ئاستی زانكۆكانی هه‌رێم بنێن و هه‌ر جۆره‌ هاوكارییه‌كیشیان پێویست بوو ئه‌وا ئه‌مان ئاماده‌ن .

پاشان سه‌رۆك و نوێنه‌ری زانكۆكانی ( یوزونجو ئیل، بینگۆل، هاران، قوبروسی نێوده‌وڵه‌تی، فیرات، سیرت) ووته‌ی خۆیان پێشكه‌ش كرد و سوپاسی ئه‌و پێشوازییه‌ گه‌رمه‌یان كرد كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆك و یاریده‌ده‌رانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییه‌وه‌ كه‌ لێیان كراو خۆشحاڵی خۆیان بۆ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و شاد بوون به‌ به‌ره‌و پێشچوونه‌كان له‌سه‌ر ئاستی خوێندنی باڵاو هه‌بوونی ژماره‌یه‌ك زانكۆی باش له‌ پارێزگاكاندا. هه‌روه‌ها هاوكاری و پشتیوانی خۆیان دووپات كرده‌وه‌ بۆ هه‌ماهه‌نگی نێوانیان و ئاوڵوگۆڕكردنی هه‌ر پێویستییه‌ك له‌گه‌ڵ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی دا.

سه‌رۆك و نوێنه‌ری زانكۆكانی توركیاو قوبروس باسیان له‌ ئاستی خوێندنی باڵاو زانكۆكانی خۆیان كرد و هیوایان خواست زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستانیش هاوشێوه‌ی ئه‌وان هه‌نگاوی باش هه‌ڵبگرن و بگه‌نه‌ ئاستێكی زۆر باش كه‌ ئێستا مایه‌ی دڵخۆشیه‌و ئێمه‌ هاتوین سودتان پێبگه‌یه‌نین و سوودتان لێ وه‌ربگربن.

پاش گفتوگۆیه‌كی زۆر و گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕاكان دانیشتنه‌كه‌یان كۆتایی پێهێنا.

له‌كۆتاییدا سه‌رۆكی زانكۆ لۆگۆی زانكۆو دیاری تایبه‌تی به‌خشیه‌ هه‌ر شه‌ش زانكۆی میوان و ئه‌وانیش له‌به‌رامبه‌ردا وێڕای سوپاس و پێزانین لۆگۆو دیاری خۆیان به‌خشیه‌ سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی.