ۆركشۆپێك بۆ بۆ به‌هێزكردنی خوێندنی پیشه‌یی و دروستكردنی سه‌ركرده‌ی كارگێڕی به‌ڕێوه‌چوو

  • 2017-07-24
  • 1495 Views
ۆركشۆپێك بۆ بۆ به‌هێزكردنی خوێندنی پیشه‌یی و دروستكردنی سه‌ركرده‌ی كارگێڕی به‌ڕێوه‌چوو

به‌مه‌به‌ستی باشتركردتی خوێندنی پیشه‌یی و دروستكردنی سه‌ركرده‌ی كارگێڕی، ۆركشۆپێكی پێنج ڕۆژه‌ له‌ شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.

به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ڕێزان (پ.ی.د حكیم عوسمان ڕاگری كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێڕی و د. كاوه‌ ڕه‌زا ڕاگری په‌یمانگای ته‌كنیكی دووكان) له‌ ئوتێل كریستاڵی شاری هه‌ولێرو به‌سه‌رپه‌رشتی بریتیش كانسڵ (قونسوڵیه‌تی ووڵاتی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان و به‌هاوكاری ڕێكخراوی چاكسازی و خوێندنی ته‌كنیكی و ڕاهێنانی پیشه‌یی له‌ عێراق و ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده‌و زانست و ڕۆشنبیری و پرۆژه‌ی سپۆنسه‌ركراوی یه‌كێتی ئه‌وروپا ، له‌ ڕۆژانی 9  تا 13 تموزی 2017 ۆركشۆپێكیان بۆ ژماره‌یه‌ك زانكۆو ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان سازكرد و پسپۆرانی به‌ناوبانگی جیهانی پرۆگرامی ۆركشۆپه‌كه‌یان ده‌وته‌وه‌.

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیش یه‌كێك بوون له‌و زانكۆو ناوه‌نده‌ په‌روه‌رده‌ییانه‌ی كه‌ بانگهێشت كرابوون.

وا بڕیاره‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م ۆركشۆپه‌ درێژه‌ی هه‌بێت و له‌مانگی ئه‌یلول و كانونی دووه‌می ئه‌مساڵیشدا به‌رده‌وامی پێبدرێت و كۆتا ۆركشۆپیش ده‌برێته‌ ووڵاتی به‌ریتانیا .

بابه‌تی هه‌ستیارو گرنگ تایبه‌ت به‌ پرسی به‌ڕێوه‌بردن و كارگێڕی و دروستكردنی سه‌ركرده‌و هه‌نگاونان به‌ئاراسته‌ی باشتركردنی پرۆسه‌ی خوێندنی پیشه‌یی له‌ پرۆگرامه‌كانی ئه‌م ۆركشۆپه‌بوون.

له‌لێدوانێكدا د.كاوه‌ ڕه‌زا ڕاگری په‌یمانگای ته‌كنیكی دووكان و یه‌كێك له‌ نوێنه‌رایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌ ۆركشۆپه‌كه‌دا بۆ سایتی زانكۆمان ڕایگه‌یاند:

كردنه‌وه‌ی  ۆركشۆپ و خول و سیمینارو كۆنفرانسی زانستی و ئه‌كادیمی بایه‌خی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و ئه‌م ڕێكخراوانه‌ی كه‌هه‌ستابوون به‌م كاره‌ش ئه‌زموونی زۆریان له‌ په‌روه‌رده‌كردنی كادری باش و لێهاتوو هه‌یه‌ له‌بواری كارگێڕی و ته‌كنیكی و بوژاندنه‌وه‌ی بازاڕی كار به‌ كادری پرۆفیشناڵ و خاوه‌ن ئه‌زموون.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی كرد به‌ گرنگی ئاراسته‌كردنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌له‌ ۆركشۆپه‌كه‌دا بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ به‌ به‌شداربووان وتراوه‌ته‌وه‌و ڕایگه‌یاند ووڵاتانی خۆرئاوا له‌ ئێستادا ڕوویان له‌ گرنگی پێدانه‌ به‌ خوێندنی پیشه‌یی و په‌روه‌رده‌كردنی كه‌سانی لێهاتوو به‌توانان بۆ بازاڕی كار،

وه‌ د. كاوه‌ ڕه‌زا ته‌ئكیدی له‌ وه‌رگرتنی سوودی باش كرده‌وه‌ له‌ میانه‌ی ئه‌و پێنج ڕۆژه‌دا و هیوای خواست زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیش هه‌روه‌ك چۆن پێشه‌نگ بووه‌ هه‌روا له‌ داهاتووشدا و به‌ په‌روه‌رده‌كردنی خوێندكاری پیشه‌یی و ئاراسته‌كردنیان بۆ نێو بازاڕی كار پێشه‌نگ و سه‌ركه‌وتووبێت.

ئاماده‌كردنی : ڕاگه‌یاندنی زانكۆ

هه‌واڵساز / سۆران حه‌سه‌ن