لەڕیزبەندی نوێی ویبۆمێتریکس زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پێش ٧٩٥ زانکۆ کەوتووە

  • ته‌مموز 29, 2017
  • 1498 Views
لەڕیزبەندی نوێی ویبۆمێتریکس زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پێش ٧٩٥ زانکۆ کەوتووە

ڕیزبەندی نوێی زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و جیھان بە پێی ویبۆمێتریکس بڵاوکرایەوە
ڕیزبەندی نوێی زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و جیھان بە پێی ویبۆمێتریکس راگەیەندراو زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سەرکەوتنێکی دیکەی لەسەر ئاستی زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق تۆمار کرد.ماڵپەڕی ویبۆمیتریکس ( webometrics ) کە ساڵانە دووجار ریزبەندی نوێی زانکۆکانی جیھانی بڵاودەکاتەوە، رۆژی ٢٨/٧/٢٠١٧ ریزبەندێکی نوێی زانکۆکانی جیھانی بۆ مانگی تەمموزی ئەمساڵ راگەیاند، کە تێیدا زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سەرکەوتن و پێشکەوتنێکی بەرچاوی تۆمارکردووە‌و چەند پلەیەک چۆتە پێشەوەی زانکۆکانی دیکە، بەشێوەیەک لەکۆی ٢٦ زانکۆی حکومی و ئەھلی ١٠ ھەمین زانکۆی لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان گرتووە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی بە بەراورد بە ٦ مانگی ڕابووردوو لەسەر ئاستی جیھان پێشی ٧٩٥ زانکۆی جیھان کەوتووەو ھەروەھا لەکۆی ٧٧ زانکۆش ٢٩ ھەمین زانکۆیە لەسەر ئاستی عێراق، لەسەر ئاستی زانکۆکانی جیھانیش لەپلەی ١٣٤١٤ دێت.بەبەراورد بەدوو ساڵی رابردوو زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە ھەروەک لەخشتەکەدا دیارە کە :رانکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە پێ ی ویبۆمێتریکس مانگی ٢/٢٠١٥ مانگی ٧/٢٠١٧لە سەر ئاستی ھەرێم ١٩ ١٠لە سەر ئاستی عێراق ٥٣ ٢٩لە سەر ئاستی جیھان ٢٢٣٤١ ١٣٤١٤
ویبۆمێتریکس (Webometrics) چی یە؟
ڕیزبەندی زانکۆکانی جیھان بە پێی وێبۆمێتریکس webometrics  پڕۆژەیەکی دەستپێشخەرییە کە لەلایەن تاقیگەی Cybermetricsەوە ئەنجام دەدرێت سالانە دووجار، کە تیمێکی توێژینەوەن و سەر بەوەزارەتی پەروەردەو ئەنجوومەنی نیشتمانی توێژینەوەی ئیسپانیین، کە گەورەترین پەیمانگەی توێژینەوەن لە ئیسپانیاو سێیەمن لەئەوروپا.جێی ئاماژەیە ئەم ریزبەندییەی زانکۆکان لە ریزبەندی زانکۆکانی ھەرێمی کوردستانیشدا پشتی پێدەبەستریت و زیاتر لە ٢٠ ھەزار زانکۆ لەسەر ئاستی جیھان لەم رانکەدا ریزبەند دەکرێت و  یەکێکە لەو پێوەرە نێودەوڵەتیانەی کە لە زۆرەبی ناوەندە ئەکادیمی و زانستییەکانی جیھان و زۆرینەی وەزارەت و ناوەندە حکومییە پەیوەنددارەکان بە زانکۆکانەوە وەکو پێوەرێکی گرنگی زانستی سەیردەکرێت.
رانکی زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی عێراق و جیھان دەبینن

رانکی زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتی لەسەر ئاستی جیھان دەبینن