زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی ته‌ندروستی سازده‌كات

  • ئاب 7, 2017
  • 280 Views
زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی ته‌ندروستی سازده‌كات

له‌ ژێر چاودێری به‌ڕێز دكتۆر یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز پ.ی.د.ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، كۆلیجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سه‌ربه‌  زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، هه‌ڵده‌ستێت به‌ ئه‌نجامدانی كۆنفرانسێكی ته‌ندروستی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ژێر ناویشانی ( با هه‌موان پێكه‌وه‌ كاربكه‌ین بۆ باشتركردنی سێكته‌ره‌ ته‌ندروستییه‌كان له‌ كوردستاندا)

ڕۆژ : سێشه‌ممه‌ 2017/8/8

شوێن : نه‌خۆشخانه‌ی پزیشكی فاروق

كاتژمێر : 9 ی سه‌رله‌به‌یانی