مەرج و ڕێنماییەكانی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگەكان راگەیەندرا

  • ئاب 9, 2017
  • 2792 Views
مەرج و ڕێنماییەكانی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگەكان راگەیەندرا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی مەرج و ڕێنماییەكانی وەرگرتنی خوێندكارانی لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێم بۆ ساڵی خوێندنی 2017 – 2018 راگەیاند.

لە راگەیاندراوەكەدا مەرجە گشتی و تایبەتەكانی وەرگرتن و كۆنمرەی پێشكەشكردن و وەرگرتنی دەرچووانی ئامادەییە پیشەییەكان و پەیمانگەكان و خوێندنی ئێواران و پارالێل و شێواز و نمرە و مەرجەكانی پێشكەشكردنی تیادا خراوەتەڕوو، بۆ ئەم مەبەستەش لەم لینكەى خوارەوەدا تەواوی مەرج و ڕێنماییەكانی وەرگرتن و لیستی ناوی بەشەكانی وەرگرتنی راستەوخۆی زانكۆیی بڵاوكراوەتەوە.

مەرج و ڕێنماییەکانى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومیەکان بۆ ساڵى خوێندنى ٢٠١٧-٢٠١٨

راگەیاندنی زانكۆ/
شیروان جەمال