ڕاگەیاندنى شەش پۆست لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى

  • ئاب 28, 2017
  • 3031 Views
ڕاگەیاندنى شەش پۆست لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا شەش پۆست لە سەرۆکایەتى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى ڕادەگەێنێت, جا هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات ، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت .

یەکەم/ پۆستەکان:

  • ڕاگرى کۆلێژى تەکنیکیەکان :
  1. ڕاگرى کۆلێژى تەکنیکى ئەندازیارى .
  2. ڕاگرى کۆلێژى تەکنیکى ئینفۆرماتیک .
  3. ڕاگرى کۆلێژى تەکنیکى زانستە پراکتیکیەکان/ هەڵەبجە .

  • ڕاگرى پەیمانگەکان :
  1. ڕاگرى پەیمانگەى زانستى کۆمپیوتەر.
  2. ڕاگرى پەیمانگەى هەڵەبجە.
  3. ڕاگرى پەیمانگەى تەکنیکى بەکرەجۆ  .

دووەم/ مەرجەکان :

ا- مەرجەکانى ڕاگرى کۆلێژى تەکنیکیەکان :

  1. هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
  2. ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت  .
  3. خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

ب-  مەرجەکانى ڕاگرى پەیمانگەکان :

  1.  هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
  2. ناونیشانى زانستى لە مامؤستا کەمتر نەبێت  .
  3. خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

تێبینى /

  1. چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت، زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پیشکەشکار دەڕەخسێنیت .
  2. دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى  ڕێکەوتى( 7/9/2017) رۆژى پێنچ شەممە دەبێت.
  3. پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت، کە وێنەیەکى هاوپێچە .  
  4. هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت دەتوانى (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ بۆ ئەم ئیمیلە (jobs@mhe-krg.org) ڕەوانە بکات.