جەژنی قوربانتان پیرۆز

  • ئاب 31, 2017
  • 98 Views
جەژنی قوربانتان پیرۆز

بەناوی بەرێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.ئالان فەرەیدوون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆوە، پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆمان دەکەین و ئومێدەوارین رۆژانی پشووی جەژنی قوربانی پیرۆز بەخۆشی بەرێبکەن.
ھەر بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە دەخوازین کە ئەو قەیرانانەی روویان لە ھەرێمەکەمان کردووە بەرۆکی ھاوڵاتیان و فەرمانبەران و مامۆستایان و مووچەخۆران بەگشتی بەربدات و چیتر چ قەیرانی سیاسی و چ قەیرانی ئابووری روو لە ھەرێمەکەمان نەکات.
ھەر بەبۆنەی جەژنەوە ئێمە وەکو چینێکی ئەکادیمی و زانستی و کاریگەری کۆمەڵگەی کوردەواری داوا لەلایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەین قوربانی بە بەرژەوەندییە حزبییەکانیان بدەن و لەپێناوی کوردستان و ئایندەی ھەرێمەکەماندا دەست لەناو دەست گرفتەکانی نێوانیان چارەسەربکەن.
دووبارە جەژنی قوربانتان پیرۆزبێت و لە شادیدابن.

 

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
بەرێوەبەرایەتی راگەیاندن و چالاکییەکان