وەزارەتی خوێندنی باڵا: زانكۆلاین لەكاتی دیاریكراودا كۆتایی دێت

  • ئه‌یلول 13, 2017
  • 42 Views
وەزارەتی خوێندنی باڵا: زانكۆلاین لەكاتی دیاریكراودا كۆتایی دێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەنگۆی درێژكردنەوەی ماوەی كارابوونی زانكۆلاین رەتدەكاتەوە و رایدەگەیەنێت: لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا لە سەعات ١٢ی شەوی (١٤/٩/٢٠١٧) كارابوونی زانكۆلاین كۆتایی دێت.

هەروەها وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوا لە دەرچووانی خولی یەكەمی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی دەكات پەلە بكەن لە پڕكردنەوەی فۆرمی پێشكەشكردنی داواكاری لە ڕێگەی زانكۆلاین بۆ ئەوەی مافەكانیان نەفەوتێت، لەبەرئەوەی هەموو ئەو دەنگۆیانەی باس لە درێژكردنەوەی ماوەی زانكۆلاین دەكەن بۆ چەند رۆژێك دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ راستی و دروستی نییە، چونكە زانكۆلاین لە سەعات ١٢ی شەوی (١٤/٩/٢٠١٧) كۆتایی دێت.