بە لایک و کۆمێنت و شەیرکردن خوێندکارانی ھاوڕێت سەربخە

  • ئه‌یلول 14, 2017
  • 1155 Views
بە لایک و کۆمێنت و شەیرکردن خوێندکارانی ھاوڕێت سەربخە
مامۆستا و فەرمانبەران و خوێندکارانی ئازیزی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی خۆشبەختانە دوو پڕۆژەی چەند خوێندکارێکی بەتوانا و ماندوونەناسی ئەندازیاری پلانسازی شار  (زانیار ڕەحیم، کارۆ کاوە،محمد پیرۆت، هاوڕێ حسن، بێشوان سعید) هەڵبژێراوە بۆ قۆناغی کۆتایی پێشبڕکێی  Student Innovation Competition on Sustainable Energy
کە بە هاوبەشی ڕێکخراوی UNDP و یەکێتی ئەوروپی و چەند دەزگایەکی تر ڕێکخراوە.  پرۆژەکە بۆ چارەسەرکردنی چەند کێشەیەکی شاری سلێمانیە بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیایی پێشکەوتوو و شاری زیرەک.
دەتوانین پشتگیری ئەم خوێندکارانەی زانکۆمان بکەن لە وەرگرتنی خەڵاتی “هەڵبژاردەی خەڵک” ی پێشبڕکێکە بە
بڵاوکردنەوەو لایک کردنی کورتە ڤیدیۆی سەبارەت بە پڕۆژەکەیان لەم دوو لینکەی سەرەکی  پۆستەکان.