تاقیکردنەوەی تیۆری وەرگرتنی راستەوخۆ لەبەشی تەکنیکی دارایی و ژمێریاری ئەنجامدرا

  • ئه‌یلول 16, 2017
  • 913 Views
تاقیکردنەوەی تیۆری وەرگرتنی راستەوخۆ لەبەشی تەکنیکی دارایی و ژمێریاری ئەنجامدرا

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٦/٩/٢٠١٧ لەکەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی تاقیکردنەوەی تیۆری وەرگرتنی راستەوخۆ بۆ بەشی تەکنیکی دارایی و ژمێریاری کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی بەڕێوەچوو، کە ئامانج لەم تاقیکردنەوەیە بەدەستھێنانی (%٣٠) نمرەی وەرگرتن بوو، کە تیایدا (١٠٧) خوێندکار بەشداریی تاقیکردنەوەکەیان کرد.
لەو بارەیەوە پ.ی.د.عوسمان عەبدولقادر سەرۆکی بەشی دارایی و ژمێریاری ڕایگەیاند: تاقیکردنەوەکان لەھۆڵەکانی بەش بەسەرپەرشتی سەرۆک بەش و مامۆستایان و چاودێریکردنی راگرایەتی و تۆمارگەی کۆلێج بەسەرکەوتوویی ئەنجامدراو تاقیکردنەوەکە (٣٠) پرسیاری گشتی و ھەمەجۆری لەپسپۆڕییەکانی ژمێریاریی و ئابووری دارایی و بیرکاریی و کۆمپیوتەری لەخۆگرتبوو.
سەرۆکی بەشی دارایی و ژمێریاری وتیشی: پاش کۆتاییھێنانی کارنامەی تایبەت بەم پڕۆسەیە بەپێی سنووری دەسەڵاتی لیژنەکە لەبەش بەلیستێکی دروست ئەنجامی تاقیکردنەوەکان بەفەرمی بەکۆی (٣٠) نمرە بۆ بەشداربووان بەپێی ریزبەندی نمرەکانیان بەرزدەکرێتەوە لەڕێگەی تۆمارگەو راگرایەتی کۆلێج بۆ سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەلایەن تۆمارگەی گشتی سەرۆکایەتی زانکۆمان پڕۆسەکە تەواودەکرێت بە پێی سیستمی وەرگرتن و ئەو رێنماییانەی تایبەتە بەپڕۆسەکە.