تاقیکردنەوەی تیۆری لە بەشی تەکنیکی میدیا ئەنجامدرا

  • ئه‌یلول 17, 2017
  • 59 Views
تاقیکردنەوەی تیۆری لە بەشی تەکنیکی میدیا ئەنجامدرا

ئەمڕۆ ١٧/٩/٢٠١٧ لە ھۆڵی وانەکانی بەشی تەکنیکی میدیا، تاقیکردنەوی تیۆری ئەو خوێندکارانە ئەنجامدرا کە فۆڕمی راستەوخۆییان بۆ ئەو بەشە پرکردبوەوە، کە تێیدا ٥٩ خوێندکار بەشداربوون.
تاقیکردنەوەکە لەکاتژمێر ٩ی سەر لەبەیانی دەستی پێکرد، کە تاقیکردنەوەکەی ٣٠ی نمرەی لەسەربوو کە دواتر لەگەڵ ئەنجامی ٧٠%ی نمرەی خوێندکارانی دەرچووی پۆلی ١٢ پێکەوە ھەژماردەکرێن.
دکتۆر شێرکۆ جەبار مامۆستا لەبەشی تەکنیکی میدیا ھیوای سەرکەوتنی بۆ خوێندکاران خواست و رایگەیاند، تاقیکردنەوەکە ھەڵسەنگاندنێکی سەرەتایی خوێندکارانە، بۆئەوەی بزانن تاچەند زانیاری گشتیان لەسەر میدیاو کاری راگەیاندن ھەیە.
دکتۆر شێرکۆ باسی لەوەشکرد، دواتر لەلایەن لیژنەیەکەوە ئەنجامی تاقیکردنەوەکان دیاری دەکرێت و دەنێردرێت بۆ سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.