نزیكەی 100 خوێندكار بەشداری تاقیكردنەوەی تەكنیكی كارگێڕیان كرد.

  • ئه‌یلول 17, 2017
  • 624 Views
نزیكەی 100 خوێندكار بەشداری تاقیكردنەوەی تەكنیكی كارگێڕیان كرد.

بەمەبەستی وەرگرتنی و دەستنیشانكردنی خوێندكارانی قۆناغی یەكەمی ئەمساڵی خوێندن، كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بەشی تەكنیكی كارگێڕی تاقیكردنەوەی تیۆری خوێندكاران بەڕێوەچوو.

لە تاقیكردنەوەكەدا نزیكەی 100 خوێندكاری دەرچووی پۆلی 12 ئامادەبوون كە دابەشكرابوون بەسەر سێ هۆڵدا، تاقیكردنەوەكەش نزیكەی كاتژمێرێكی خایاند.

مامۆستا رۆژ دلاوەر سەرۆكی بەشی تەنكیكی كارگێڕی، رایگەیاند پرسیاری تاقیكردنەوەكەی ئەمڕۆیان زیاتر شتی گشتی و رۆژانەن كە پەیوەستن بە بواری كارگێڕییەوە، كە لە رێگەیەوە دەتوانرێت هەڵسەنگاندن بۆ خوێندكاران بكرێت.
ئاماژەی بەوەشدا سیستمی ئەوان دەیانەوێت ئەو خوێندكارانە بڕۆنە بەشەكەیانەوە، كە زانیارییان لەسەری هەبێت، بۆئەوەی دواتر بتوانن زیاتر لە بەشی تەكنیكی كارگێڕی سودمەندبن.

سیستمی راستەوخۆیی بۆ وەرگرتنی خوێندكاران ماوەی دوو ساڵە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە پەیڕەو دەكرێت، ساڵی رابردو لە كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی، لە هەردوو بەشی تەكنیكی (میدیاو پەیوەندییە گشتییەكان و بازاڕگەری) خوێندكار بەو سیستەمە وەرگیرا، بۆ ئەمساڵیش لە بەشەكانی تەكنیكی (كارگێڕی و دارایی و ژمێریاری) بەهەمان سیستمی راستەوخۆیی خوێندكارانی قۆناغی یەكەم وەردەگرن.

هاوكات دوێنێ شەمە لە بەشەكانی تەكنیكی (پەیوەندییە گشتییەكان و بازاڕ گەری و دارایی و ژمێریاری) تاقیكردنەوەی راستەوخۆیی بەڕێوەچوو.