تاقیكردنەوەی تیۆری لە بەشی تەكنیكی میدیا ئەنجام درا

  • ئه‌یلول 17, 2017
  • 639 Views
تاقیكردنەوەی تیۆری لە بەشی تەكنیكی میدیا ئەنجام درا

ئەمڕۆ یەکشەمە لە ھۆڵی وانەکانی بەشی تەکنیکی میدیا تاقیکردنەوی تیۆری ئەو خوێندکارانە ئەنجامدرا کە فۆڕمی راستەوخۆییان بۆ ئەو بەشە پرکردبوەوە، کە تێیدا ٥٩ خوێندکار بەشداربوون.
تاقیکردنەوەکە لەکاتژمێر ٩ی سەر لەبەیانی دەستی پێکردو زۆرینەی خوێندکارانیش بە تامەزرۆییەوە ئامادەی بوون، تاقیکردنەوەکەی ئەمڕۆش ٣٠ی نمرەی لەسەر بوو کە دواتر لەگەڵ ئەنجامی ٧٠% ی نمرەی خوێندکارانی دەرچووی پۆلی ١٢ پێکەوە ھەژمار دەکرێت ،دواتر لەلایەن لیژنەیەکەوە ئەنجامی تاقیکردنەوەکان دیاری دەکرێت و دەنێردرێت بۆ سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیک.