ئاگادارییەکی گرنگ تایبەت بە فۆرمی خوێندی ئێواران

  • ئه‌یلول 17, 2017
  • 6168 Views
ئاگادارییەکی گرنگ تایبەت بە فۆرمی خوێندی ئێواران

سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی خوازیارانی خوێندن بە سیستمی ئێواران / پارالێڵ، ئاگاداردەکاتەوە کە لە سبەینێوە لە چەند شوێنێکی جیاوازی سەنتەری شاری سلێمانی و دەرەوەی شاری سلێمانی فۆرم دابەشدەکرێت، ئەمیش لە پێناو ئاسانکاری بۆ خوازیاران.
لەو بارەیەوە پرۆفیسۆری یاردەدەر د.ئالان فەرەیدوون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی رایگەیاند، لەسبەینێوە لە تۆماری سەرجەم کۆلێج و پەیمانگاکانی زانکۆمان لەسەنتەری شاری سلێمانی و دەرەوەی شاری سلێمانیش فێرخوازان دەتوانن فۆرمی خوێندنی ئێواران / پارالێڵ وەبگرن ھەروەھا لە تۆمارگای گشتی زانکۆمان لە سەرۆکایەتی زانکۆ، دواتریش لەرێگەی تۆمارگاکانەوە فۆرمەکان دەگاتەوە سەرۆکایەتی زانکۆمان.
سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە لە بەشی تۆمارگای پەیمانگا تەکنیکییەکانی (سلێمانی، بەکرەجۆ، دوکان، چەمچەماڵ، ھەڵەبجە، کەلارو دەبەندیخان)و ھەروەھا لەتۆماری کۆلێجە تەکنیکییەکانی (کارگێڕی، ئەندازیاری، تەندروستی، ئینفۆرماتیک) لەکەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکان لە گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی فۆرم دابەشدەکرێت.
پرۆفیسۆری یاردەدەر د.ئالان فەرەیدوون عەلی ئەمین راشیگەیاند، رێنمایی پێویست دراوە بە فەرمانبەرانی تۆمارگاکان تاوەکو بەباشترین شێوە ھاوکاری فێرخوازان بکەن و بەپێی مەرج و رێنماییەکان فۆرم بۆ فێرخوازان پڕبکەنەوەو دواتریش ھەر تۆمارگاکان خۆیان فۆرمەکان بگێڕنەوە بۆ سەرۆکایەتی زانکۆ بۆ ئەوەی کەمترین رۆتینات بوونی ھەبێت و ئەرک نەخرێتە سەرشانی فێرخوازان، ئەمە جگەلەوەی کە بڕیاریانداوە کە خوێندکار لە ھەموو ئەو شوێنانە دەتوانێت ئەو بەشە پڕبکاتەوە کە ئارەزووی دەکات ئەویش بەپێی مەرج و رێنماییەکان.