تاقیکردنەوەی تیۆری وەرگرتنی ڕاستەوخۆ لەبەشەکانی پەیمانگای تەکنیکی دوکان ئەنجامدرا

  • ئه‌یلول 18, 2017
  • 647 Views
تاقیکردنەوەی تیۆری وەرگرتنی ڕاستەوخۆ لەبەشەکانی پەیمانگای تەکنیکی دوکان ئەنجامدرا

لەپەیمانگای تەکنیکی دوکان تاقیکردنەوەی تیۆری وەرگرتنی راستەوخۆ لەبەشەکانی (کارگێری بانکەکان، کارگێری کار، ژمێریاری، پەیوەندییە گشتییەکان و بەبازارکردن) بەسەرکەوتوویی لەھۆڵەکانی خوێندنی راگرایەتی پەیمانگا بەرێوەچوو، کە تیایدا زیاتر لە (٤٥٠) خوێندکار بەشداری تاقیکردنەوەکەیان کرد، ئامانج لەم تاقیکردنەوەیە بەدەستھێنانی (٣٠%) نمرەی وەرگرتن بوو، جگە لەوەش چاوپێکەوتنێک لەگەڵ خوێندکاراندا لەسەرجەم بەشە زانستییەکان ئەنجامدرا، ئامانجی چاوپێکەووتنەکەش بۆ زیاتر ناسینی ئاستی لێھاتوویی و شێوازی گفتوگۆ کردن و زانیاریی گشتی خوێندکاران بوو.