پەیامی سەرۆکی زانکۆ سەبارەت بە دەوامی سبەی یەک شەممە

  • ئه‌یلول 23, 2017
  • 5404 Views
پەیامی سەرۆکی زانکۆ سەبارەت بە دەوامی سبەی یەک شەممە

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سبەی دەکاتە پشوو لە سەرۆکایەتی زانکۆو بۆ کۆلێج و پەیمانگاکانیش دەسەڵات دەدات بە ڕاگرە بەرێزەکان.
لە پەیامێکیدا پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.ئالان فەرەیدوون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی رایگەیاند، سبەی یەک شەممە ٢٤/٩/٢٠١٧ لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پشووی فەرمی دەبێت و بۆ دەوامی کۆلێج و پەیمانگاکانیش دەسەڵات دەدرێت بە راگرە بەرێزەکان.
سەبارەت بە ھۆکاری ئەم بڕیارەشیان، سەرۆکی زانکۆ روونیکردەوە، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و ھاوکاریکردنی فەرمانبەران و مامۆستایان لە ریفراندۆمی کوردستان ئەو بڕیارەیانداوە.
سەرۆکی زانکۆ ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، سەبارەت بەکۆلێج و پەیمانگاکان دەسەڵات دەدرێت بە راگرە بەرێزەکان و ئەوانیش بەپێی پێویستی و لەسەر بنەمای جیاوازی ناوچەی جوگرافی و شوێنی نیشتەجێبوون دەتوانن بڕیار لەسەر پشووی سبەی یەک شەممە ٢٤/٩/٢٠١٧ی فەرمانبەران و مامۆستایانیان بدەن.
جێی ئاماژەیە بڕیاروایە دوو شەممە ٢٥/٩/٢٠١٧ لە ھەرێمی کوردستان پرۆسەی دەنگدان بۆ ریفراندۆم لە ھەرێمی کوردستان بەرێوەبچێت و ئەو رۆژەش لەسەرتاسەری ھەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.