ۆركشۆپێك بۆ ڕێكخستن و گۆڕینی سیستمی دارایی زانكۆ به‌ڕێوه‌چوو

  • تشرینی یه‌كه‌م 1, 2017
  • 1068 Views
ۆركشۆپێك بۆ ڕێكخستن و گۆڕینی سیستمی دارایی زانكۆ به‌ڕێوه‌چوو

له‌ پێناو ڕێكخستنی سیستمی دارایی زانكۆ به‌پێ ی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ۆركشۆپێكی ئه‌نجامدا و له‌ پلانیدایه‌ كاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دارایی به‌ ئه‌لیكترۆنی بكات.

به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێز پ.ی.د ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و پ.ی.د دانا احمد یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی و خوێندكاران و پ.ی.د سۆران سعید یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و ڕاگرانی كۆلێج و په‌یمانگاكانی سه‌ر به‌زانكۆ ، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2017/10/1 ۆركشۆپێك بۆ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رانی دارایی كۆلیج و په‌یمانگاكانی سه‌ر به‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌ هۆڵی سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ سه‌ره‌تای ۆركشۆپه‌كه‌دا پ.ی.د دانا احمد یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی و خوێندكاران ووتی ئامانج له‌م ۆركشۆپه‌ بۆ خستنه‌ ڕووی كۆمه‌ڵێك ڕێوشوێنه‌ كه‌ زانكۆ بۆ ڕێكخستنی سیستمی دارایی گرتویه‌تیه‌ به‌ر ، هیوای خواست ئه‌م هه‌نگاوه‌ خاڵی ده‌ست پێك بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌ داراییه‌كان و كار ئاسانی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتین .

پاشان پ.ی.د ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران كرد به‌ بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ساڵی نوێ ی خوێندن و ڕایگه‌یاند زانكۆمان سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی له‌ ساڵی ڕابردوودا كۆمه‌ڵێك بڕیاری گرنگی داوه‌ بۆ به‌ره‌و پێشبردنی ئاستی خوێندن. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی كرد به‌وه‌ی كه‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ ده‌كرێته‌ ناوه‌ندی سه‌ره‌كی ڕێكخستنی دارایی و لیژنه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕیوه‌به‌ری دارایی زانكۆ پێك ده‌هێنرێت كه‌ به‌رپرس ده‌بێت له‌كۆی داهاتی زانكۆ. وه‌ ده‌ستخۆشی خۆی ئاراسته‌ی ئه‌و هه‌نگااوه‌ كرد كه‌ ده‌بێته‌ دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی نێتۆركین له‌نێوان فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی دارایی و یه‌كه‌كانی دارایی و وه‌ ئاشكرای كرد كه‌ پلانی داهاتووی زانكۆ به‌ ئه‌لیكترۆنی كردنی سیستمی دارایی زانكۆیه‌.

دواتر شارۆ ئاوات به‌ڕێوه‌به‌ری دارایی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ ڕونكردنه‌وه‌ی پێویستی بۆ به‌ڕیوه‌به‌رانی دارایی كۆلێج و په‌یمانگاكانی سه‌ر به‌زانكۆ خسته‌ ڕوو ، وه‌ ڕایگه‌یاند ئامانج له‌م ۆركشۆپه‌ گۆڕینی سیستمی ژمێریاری و جێ به‌جێ كردنی ڕێنمایی ژماره‌ 22 ی ساڵی 2017 یه‌ بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی هۆبه‌و یه‌كه‌ دارایی و ژمێریارییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان.