وەزارەتی خوێندنی باڵا لەبارەی نوسراوێكی ساختە روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

  • تشرینی یه‌كه‌م 1, 2017
  • 1951 Views
وەزارەتی خوێندنی باڵا لەبارەی نوسراوێكی ساختە روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەسەر بڵاوبونەوەی نوسراوێكی ساختە بەناوی وەزارەت لەبارەی كرێی بەشە ناوخۆییەكان ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت نوسراوی لەم شێوەیە لە وەزارەت دەرنەچووە و نوسراوەكە تەزویر كراوە.

عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی نوسراوێكی ساختە بەناوی وەزارەت لە چەند پەیج و وێبسایتێك ڕونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند: بەداخەوە چەند كەسێكی نەفس نزم و گێرەشیێوین بەمەبەستی پشێوی نانەوە و تێكدانی پرۆسەی خوێندن لەم سەرەتای ساڵی خوێندنە نوسراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیان تەزویركردووە كە باس لە كرێی بەشە ناوخۆییەكان دەكات، بۆیە وەك وەزارەتەكەمان ڕایدەگەیەنین نوسراوی لەم شێوەیە لە وەزارەت دەرنەچووە و، ژمارە و ڕێكەوتی ئەم نوسراوە ساختە كراوە، كە تایبەتە بەنوسراوێكی دیكەی وەزارەتەكەمان بۆیە ئەم نوسراوەی بڵاوكراوەتەوە تەزویرە.

عەباس ئەكرەم ڕاشیگەیاند: وەزارەتەكەمان بەدواداچوونی ورد ئەنجام دەدات و ڕێوشوێنی ئیداری و یاسایی بەرامبەر ئەو كەس و لایەنانە دەگرێتە بەر كە ئەو كارەیان ئەنجامداوە.