ڕۆژانی شه‌ممه‌و یه‌كشه‌ممه‌ پشووی فه‌رمییه‌

  • تشرینی یه‌كه‌م 6, 2017
  • 3302 Views
ڕۆژانی شه‌ممه‌و یه‌كشه‌ممه‌ پشووی فه‌رمییه‌

سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سه‌رجه‌م مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ئاگادار ده‌كات له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانکۆ و سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگاكان پشوی فه‌رمی دەبێت بۆ ڕۆژانی شه‌ممه‌و یه‌كشه‌ممه‌.

لەوبارەیەوە سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی رایگەیاند، بەڕاوێژ لەگەڵ بەرێزان لە ئەنجومەنی زانکۆمان، بڕیارماندا رۆژانی شەممەو یەکشەممە 7و8ی 10ی 2017 لەزانکۆماندا بکەین بەپشوو، ئەویش لەپێناوی ئەوەی هەمووان وەکو چۆن لە حزوری گەڕانەوەی شکۆی نیشتیمان بوین تاوەکو دوا مەنزڵی لە دەباشان، بەهەمان شێوە لە رۆژانی پرسەی سەرۆک و سەرکردەو مامی گەورەشماندا، بەشداربین و وەفایەکی بچووک لە ئاستی گەورەیی مام ـ دا دەربڕین.