زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی تاجه‌ گوڵینه‌ی ڕێزو وه‌فایان له‌سه‌ر مه‌زاری سه‌رۆك مام جه‌لال دانا

  • تشرینی یه‌كه‌م 9, 2017
  • 1712 Views
زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی تاجه‌ گوڵینه‌ی ڕێزو وه‌فایان له‌سه‌ر مه‌زاری سه‌رۆك مام جه‌لال دانا

به‌مه‌به‌ستی دوپاتكردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی و ڕێز بۆ سه‌رۆك مام جه‌لال و ڕێبازه‌ پیرۆزه‌كه‌ی  ، سه‌رۆك و یاریده‌دران و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سه‌ردانی ده‌باشانیان كردو تاجه‌گوڵینه‌ی خۆیان له‌سه‌ر مه‌زاری سه‌رۆك مام جه‌لال دانا.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 9 ی تشرینی یه‌كه‌می 2017 به‌ڕێزان پ.ی.د ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆو پ.ی.د دانا احمد و پ.ی.د سۆران سعید و ژماره‌یه‌ك له‌ ڕاگرانی كۆلێج و په‌یمانگاكانی سه‌ر به‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران، سه‌ردانی مه‌زاری پیرۆزی سه‌رۆك مام جه‌لالیان كرد له‌ ده‌باشان و تاجه‌ گوڵینه‌ی ڕێزو وه‌فایان به‌رامبه‌ر به‌ هه‌وڵ و ماندوبوون و خه‌باتی بێ وچانی ئه‌و سه‌ركرده‌ دانا و سوره‌تی فاتحه‌یان خوێند.

له‌ لێدوانێكیدا بۆ سایتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ڕێز پ.ی.د ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆ ڕایگه‌یاند :

ئه‌مڕۆ هه‌موو زانكۆمان هاتوینه‌ته‌ سه‌ر مه‌زاری سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره‌و خۆنه‌ویستی گه‌لی كورد كه‌ هه‌موو ژیانی خۆی بۆ خزمه‌تی شۆڕشی كورد و قه‌زیه‌كه‌ی خه‌رجكردوه‌، هه‌روه‌ها مامی گه‌وره‌ جگه‌ له‌هه‌موو كاره‌ باش و ئه‌رێنییه‌كانی داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌ختیش بوو به‌رامبه‌ر به‌ بره‌و دان به‌ خوێندن و فێركردن و به‌تایبه‌تیش بونیادنانی زانكۆو دام و ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا له‌ كوردستاندا.

سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ووتی ئێمه‌ خۆمان به‌ خوێندكارو قه‌رزار باری مامی گه‌وره‌ ده‌زانین و به‌وه‌ش قه‌رزه‌كه‌مان ده‌ده‌ینه‌وه‌ كه‌ درێژه‌ پێده‌ری ڕێبازی مام بین و ووته‌و ئامۆژگارییه‌كانی وه‌ك وانه‌یه‌كی نوێ به‌كار بێنین بۆ داهاتوومان، وه‌ به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی زانكۆو گشت مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكارانی زانكۆوه‌ دوباره‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خاتوو هێرۆ ابراهیم احمد و به‌ڕیزان كاك پاڤڵ و كاك قوباد تاڵه‌بانی و گشت هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كرد و به‌ڵێنیان نوێ كردوه‌ كه‌ ڕێبازی پیرۆزی مام به‌رنه‌ده‌ن و ئه‌و ئاوات و ئامانجانه‌ی كه‌ نه‌خشه‌ی بۆ داڕشتبوون هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه‌ به‌جێ ی خۆی بگه‌یه‌نین.

له‌كۆتاییدا به‌ خوێندنی سه‌ره‌تی فاتحه‌ ماڵئاواییان له‌ خوالێخۆشبوو سه‌رۆك مام جه‌لال كرد.