ئاگاداری بۆ خوێندکارانی ماستەر

  • 2017-10-13
  • 3426 Views
ئاگاداری بۆ خوێندکارانی ماستەر

ئاگاداری بۆ خوێندکارانی ماستەر

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئاگاداری ھەموو ئەو خوێندکارانەی ماستەر کە مامەڵەی دەستپێکردن بە خوێندنەکانیان تەواوبووە دەکاتەوە، کە ڕۆژی یەکشەممە بەرواری ۱٥/۱۰/۲۰۱۷ کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدرێت بۆ ڕێنمایی کردنیان سەبارەت بەدەستپێکردنی وانەکانیان و پێدانی خشتەی خوێندنی وانەکانیان.
بەئامادەبوونی بەڕێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و ڕێکخەرانی خوێندنی باڵای کۆلێجەکان، کۆبوونەوەکە لەھۆڵی سیمینار لەبینای کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری و تەکنیکی کارگێڕی لەکەمپی چوارچرا لەکاتژمێر ۱۰:۳۰ی بەیانی دەست پێ دەکات.