سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سه‌ردانی كه‌مپی كۆلێجه‌ ته‌كنیكییه‌كانی كرد

  • تشرینی یه‌كه‌م 16, 2017
  • 1575 Views
سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سه‌ردانی كه‌مپی كۆلێجه‌ ته‌كنیكییه‌كانی كرد

به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌و گوێگرتن له‌ به‌رپرسانی كارگێڕی كۆلیجه‌ ته‌كنیكییه‌كانی سلێمانی ، ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ (2017/10/16) له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی (2017-2018) به‌ڕێز (پ.ی.د.ئالان فریدون علی امین) سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ یاوه‌ری به‌ڕێزان راگران و یاریده‌ده‌رانی راگرانی كۆلیجه‌كانی (ته‌ندروستی و كارگێڕی و ئه‌ندازیاری) سه‌ردانێكی مه‌یدانی كه‌مپی كۆلێجه‌ ته‌كنیكییه‌كانی كرد.

له‌و سه‌ردانه‌یدا له‌نزیكه‌وه‌ به‌شه‌كانی كه‌مپه‌كه‌و به‌شه‌كانی كۆلێجه‌كانی به‌سه‌ر كرده‌وه‌و گوێی له‌ داواكاری و پێداویستییه‌كان گرت و هیوای ساڵێكی پڕ زانست و زانیاری بۆ خوێندكاره‌ ئازیزه‌كان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی كۆلێجه‌كان خواست و به‌ڵێنیشیدا هه‌رچیه‌ك له‌ توانایدا بێت بۆ خزمه‌ت كردنی كه‌مپی كۆلێجه‌ ته‌كنیكییه‌كان درێغی نه‌كات.