ناونوسین بۆ “خولی چوارەمى پەرەپێدانى تواناکانى مامۆستا” لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى دەستیپێکرد

  • تشرینی یه‌كه‌م 25, 2017
  • 1490 Views
ناونوسین بۆ “خولی چوارەمى پەرەپێدانى تواناکانى مامۆستا” لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى دەستیپێکرد

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی خوولی چوارەمی پەرەپێدانی توانای مامۆستایان(ڕێگاکانى وانەوتنەوە/طرق التدريس) بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا دەکاتەوە. خوازیاران لە هەڵگرانى بڕوانامەى ماستەر و دکتۆرا لە هەر فەرمانگەیەک بن یان کەرتى تایبەت وە یان بێکار لە ئەمرۆو دەتوانن سەردان بکەن و پێداویستیەکان بهێنن بۆ ناو تۆمارکردن.دوا کات بۆ خۆ تۆمارکردن بەروارى ٧/١١/٢٠١٧ رۆژى دوو شەمە کاتژمێر  ١ ى پاش نیوەڕۆ .

کاتەکانى ناونوسین

رۆژانى ١ شەممە تا ٤ شەممە  // کتژمێر ٩ تا ١ ى دواى نیوەڕۆ

پێداویستییەکانی بەشداربوون:

  • کۆپی پێناسی باری شارستانی( یان کارتى نیشتمانى)
  • کۆپی ڕەگەزنامە( یان کارتى نیشتمانى)
  • یەک وێنە
  • کۆپی بڕوانامە(ماجستێر/دکتۆرا)
  • کۆپی بڕیاری کۆتایی یەکسانکردنی بڕوانامە
  • لاری نەبوونی فەرمانگە

زانیارى لەسەر خولى چوارەمی پەرەپێدانی توانای مامۆستایان

خوولەکە لە بەروارى ٧/١١/٢٠١٧ کاتژمێر ٩ ى سەرلەبەیانى لە هۆڵى پیرەمێردى سەرۆکایەتى زانکۆ دەست پێدەکات. ماوەی سێ مانگ (120) کاژێر دەخایەنێت و هەر هەفتەیەک دوو ڕۆژ و هەر ڕۆژێک 5 کاژێرە، نرخی بەشداربوون تەنیا دووسەد هەزار دینار200000 و تەواوکردنی ئەم خوولە،یەکێکە لەمەرجەکانی بەدەستهێنانی نازناوی زانستی.

شوێنى خول

سەرۆکایەتى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى/هۆڵى پیرەمێر   // ناونیشان/ قڕگە /پشت بەنزینخانەى وڵات

بۆ وەرگرتنی زانیارى زیاتر دەتوانن پەیوەندى بکەن بە بەرێز (مامۆستا سامان صالح/سەرپەرشتیارى خول ) بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە:

‎07501161227 – 07701430211