سبەی فۆرمی پارالێل دابەشدەکرێت

  • تشرینی یه‌كه‌م 31, 2017
  • 27252 Views
سبەی فۆرمی پارالێل دابەشدەکرێت

بەرێوەبەرایەتی تۆماری گشتی لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە سبەینێ چوار شەممە ١/١١/٢٠١٧ەوە، دابەشکردنی فۆرمی پارالێل دەستپێدەکات.
سەبارەت بە دابەشكردنی فۆرمی پارالێل بەرێوەبەرایەتی تۆماری گشتی رایگەیاند، لە سبەینێ چوارشەممەوە ئەو فۆرمە دابەشدەكرێت و ئارەزومەندان دەتوانن بۆ ناو سەنتەری شاری سلێمانی لە تۆماری گشتی وبۆ دەرەوەی سەنتەری شاری سلێمانی لە تۆماری كۆلێج و پەیمانگاكانی شارو شارۆچكەكانی دەرەوەی شاری سلێمانی لە ماوەی هەفتەیەكدا فۆرمەكە وەربگرن.
سەبارەت بە مەرج و رێنماییەکانی وەرگرتنی ئەو فۆرمەو خوێندن بە سیستمی پارالێل بەرێوەبەرایەتی تۆماری گشتی رونیکردەوە، پێویستە فێرخواو دەرچووی ساڵی خوێندنی ٢٠١١-٢٠١٢ تا ٢٠١٦-٢٠١٧ و تەمەنی لە ٤٠ ساڵ زیاتر نەبێت.
بۆ بینینی بەشەکان و نمرەی پێویست و نرخی خوێندن بە سیستمی پارالێل لەم ناونیشانەی خوارەوە کیلیک بکە

بەشەکان و نرخەکانی پارالێل

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی زانکۆیەکی حکومەییەو پێنج شێوازی وەرگرتنی خوێندکاری ھەیە ئەوانیش (زانکۆلاین، راستەوخۆیی، پارالێل، پۆلیتەکنیکی، ئێواران).