سیمینارێك بۆ به‌ ئه‌لیكترۆنی كردنی وانه‌وتنه‌وه‌ ئه‌نجامدرا

  • تشرینی یه‌كه‌م 31, 2017
  • 831 Views
سیمینارێك بۆ به‌ ئه‌لیكترۆنی كردنی وانه‌وتنه‌وه‌ ئه‌نجامدرا
بة ئامانجى زياتر تێكه‌ڵ بوون به‌ سیسیته‌مه‌ نوێیه‌كانی بواری په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵاو گه‌یاندنی به‌ فێرخوازان به‌ شێوازێكی ئه‌كادیمیانه‌، رۆژی سێ شه‌ممه‌ (2017/10/31) له‌ هۆڵی سیمیناری كه‌مپی كۆلێجه‌ ته‌كنیكییه‌كان و به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی كۆلێج سیمینارێك له‌ لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی به‌ ئه‌لیكترۆنی كردنی وانه‌وتنه‌وه‌ی كۆلێج پێشكه‌ش كرا.
كه‌ تێیدا بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا بۆ چۆنێتی به‌ ئه‌لیكترۆنی كردنی وانه‌وتنه‌وه‌ له‌ لایه‌ن مامۆستایانه‌وه‌و گه‌یاندنی به‌ خوێندكاره‌كان.