كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی پێشوازی له‌ ڕێكخراوی وچان بۆ چاره‌سه‌ری سروشتی كرد

  • تشرینی یه‌كه‌م 31, 2017
  • 712 Views
كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی پێشوازی له‌ ڕێكخراوی وچان بۆ چاره‌سه‌ری سروشتی كرد
به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی زانستی و هه‌ماهه‌نگی هه‌ردولایان ، رۆژی سێ شه‌ممه‌ (2017/10/31) وه‌فدێكی رێكخراوی وچان بۆ چاره‌سه‌ری سروشتی كه‌ پێكهاتبوون له‌ به‌ڕێزان (Dr.April Gamble) به‌رپرسی به‌شی چاره‌سه‌ری سروشتی له‌ رێكخراوی ناوبراو به‌ یاوه‌ری وه‌فدێكی نوێنه‌رایه‌تی چاره‌سه‌ركارانی سروشتی له‌ سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی سلێمانی سه‌ردانی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستییان كرد و له‌ لایه‌ن به‌ڕێز (پ.ی.د.محمد بابه‌كر مینه‌) راگری كۆلێجه‌وه‌ پێشوازییان لێكرا.
له‌و دانیشتنه‌دا باسێكی چڕو پڕ ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌ زانستییه‌كانی هه‌ردوولا و دروستكردنی پردێكی په‌یوه‌ندی له‌نێوان كۆلێج و رێكخراوی ناوبراودا كرا بۆ ئه‌وه‌ی له‌داهاتوودا بتوانن چه‌ندین كاری زانستی هاوبه‌ش پێكه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ن له‌ بواری زانسته‌ پزیشكییه‌كان به‌ گشتی و زانستی چاره‌سه‌ری سروشتی به‌تایبه‌تی.