سیمینارێک لەسەر چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ خاشاک بەڕێوەچوو

  • تشرینی دووه‌م 7, 2017
  • 381 Views
سیمینارێک لەسەر چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ خاشاک بەڕێوەچوو

دووشه‌ممه‌ ٦-١١-٢٠١٧ له‌ هۆڵی سیمیناری كه‌مپی كۆلێجه‌ ته‌كنییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی‌ سلێمانی سیمینارێك له‌ژێر ناونیشانی (وڵاتی یابانی و چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ خاشاكدا) به‌ڕێوه‌چوو، سیمیناره‌كه‌ش بۆ به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌سه‌ن، ئه‌ندازیار له‌سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ رێكخرابوو.

سیمیناره‌كه‌ له‌ كاتژمێر ١٠ی‌ سه‌رله‌به‌یانی‌ به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ تیایدا تیشك خرایه‌سه‌ر ووڵاتی یابان كه‌ یه‌كێكه‌ له‌وڵاته‌ پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان به‌تایبه‌ت له‌ بواری مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ خاشاكداو هه‌روه‌ها پێشبینییه‌كانی له‌بواری خاشاك و ژینگه‌دا.

ئه‌و سیمیناره‌ ناوه‌ڕۆكی پرۆگرامێكی‌ نێوده‌وڵه‌تی بوو به‌ناونیشانی (به‌ڕێوه‌بردنی گشتگیری خاشاك له‌وڵاتی یابان) كه‌ له‌چه‌ند مانگی رابردوودا له‌یابان به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا محه‌مه‌د حه‌سه‌ن كه‌ ده‌رچووی به‌شی ته‌كنیكی‌ میكانیكی‌ كۆلێجی ئه‌ندازیاری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی‌ سلێمانی بوو و هاوكات ئه‌ندازیار له‌ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌ك پشكی‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تیایدا به‌شداربوو.

پاشان له‌لایه‌ن ئاماده‌بووان و رێكخه‌ری سیمیناره‌كه‌وه‌ راوسه‌رنج له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه‌ ئاڵوگۆڕ كراو گرنگی ئه‌و جۆره‌ سیمینارانه‌ش بۆ كوردستان خرانه‌ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت به‌شێوه‌یه‌كی‌ زانستی سوود له‌ پاشماوه‌كانی خۆڵ و خاشاك ببینرێت تاكو له‌و زیانانه‌ی كه‌ بۆ ژینگه‌ی هه‌رێم هه‌یه‌تی به‌دوور بگیرێت.