خوێندكارانی كۆلیجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی رۆژی جیهانی شه‌كره‌یان به‌رز نرخاند

  • تشرینی دووه‌م 14, 2017
  • 489 Views
خوێندكارانی كۆلیجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی رۆژی جیهانی شه‌كره‌یان به‌رز نرخاند
 رۆژی سێ شه‌ممه‌ (2017/11/14) به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی شه‌كره‌وه‌، خوێندكارانی كۆلیجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سه‌ر به‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی چه‌ند چالاكییه‌كی زانستی به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ ئه‌نجامدا.
كاتژمێر (9:30)ی سه‌رله‌به‌یانی سیمینارێك ده‌رباره‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌و نیشانه‌و خۆپاراستن و چاره‌سه‌ره‌كانی له‌لایه‌ن به‌ڕێز (د.بورهان تاهر) مامۆستای كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستییه‌وه‌ پێشكه‌شكرا، دواتر له‌لایه‌ن خوێندكارانی كۆلێجیه‌وه‌ چه‌ند چالاكییه‌كی پراكتیكی بۆ دیاری كردنی رێژه‌ی شه‌كری خوێنی چه‌ندین ئاماده‌بوو ئه‌نجامدرا و به‌ شێوه‌یه‌كی زانستیانه‌ پشكنینی نه‌خۆشییه‌كه‌یان ده‌كرد و رێنمایی پێویستیان ده‌دا به‌ ئاماده‌بووان و له‌داهاتووشدا ئه‌و داتایانه‌ی له‌ ئه‌نجامی ئه‌و پشكنینانه‌ی كه‌ خوێندكاره‌كان ئه‌نجامیانداوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی زانستی ده‌خه‌نه‌ڕوو.
كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سلێمانی سه‌ر به‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییه‌و له‌ سه‌رجه‌م چالاكییه‌ ته‌ندروستییه‌كاندا شوێن ده‌ستیان دیاره‌و ساڵانه‌ خوێندكارانیان له‌ ئاستێكی به‌رزدا ده‌خه‌نه‌ خزمه‌ت بواری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌.