چالاكییه‌كی شاخه‌وانی بۆ مامۆستایان و خوێندكاران کۆلیجی ئەندازیاری بۆ زانکۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی سلێمانی ئه‌نجامده‌درێت

  • تشرینی دووه‌م 16, 2017
  • 100 Views
چالاكییه‌كی شاخه‌وانی بۆ مامۆستایان و خوێندكاران کۆلیجی ئەندازیاری بۆ زانکۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی سلێمانی ئه‌نجامده‌درێت

یانەی خوێندکارانی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانی هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی چالاکیەکی شاخەوانی بۆ بەرد (ماوەت) بە سەرپەرشتی ستافێکی شارەزا لە بەرواری ١٨/١١/٢٠١٧ – شەممە. کاتژمێر ٦:٣٠ی سه‌رله‌به‌یانی

بۆ بەشداریکردن پێویستە ئەم فۆرمە ئەلیکترۆنییە پربکرێتەوە کە لینکەکەی لە خوارەوە دانراوە (بە پێچەوانەوە مافی بەشداریکردنت نابێت)

– هەرکەسێک دڵنیا نییە لە بەشداریکردن تکایە با ناوی تۆمار نەکات

بەشداربوون بۆ خوێندکاران و مامۆستایانی کۆلیجی ئەندازیاری هەردوو زانکۆی سلێمانی و پۆلیتەکنیکە.

– دەکرێت میوان بانگهێشت بکرێت بەڵام پێویستە لە فۆرمەکەدا ناوی ئەوانیش تۆماربکرێت
– پێویستە ڕۆژی شەممە کاتژمێر ٦:٣٠ ی سه‌رله‌به‌یانی خوێندکاران لەبەردەم دەروازەی سەرەکی زانکۆی سلێمانی (ڕاپەڕین) ئامادەبن (کاتژمێر ٧ پاسەکان بەڕێدەکەون)
– دەبێت خوێندکاران لەگەڵ خۆیان كۆڵەپشت و ئاوی خواردنەوە و ژەمێکی سادەی خواردن بهێنن.
– پۆشینی جلوبەرگ و پێڵاوی گونجاو بۆ شاخەوانی.

– دوا کات بۆ ناو تۆمارکردن: ڕۆژی هەینی (کاتژمێر ٧)ی ئێواره‌

– پێویستە خوێندکار پابەندی گشت رێنماییەکانی ستافی بەڕێوەبردن بێت لە کاتی گەشتەکەدا.
– گروپ بەرپرسیار نابێت بەرامبەر هەر رووداوێکی نەخوازراو.

https://docs.google.com/…/1FAIpQLSeM7uEtacrLenbvFT…/viewform