ناوی خوازیارانی پێشكەشكراو بۆ خوێندنی ئێواران‌و پارالێڵ رادەگەێنرێت

  • تشرینی دووه‌م 21, 2017
  • 7488 Views
ناوی خوازیارانی پێشكەشكراو بۆ خوێندنی ئێواران‌و پارالێڵ رادەگەێنرێت

بەختیار عوبێد شەریف بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی رایگەیاند: لەكۆبونەوەیان لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی كە رۆژی دوو شەممە ئەنجامیانداوە، تەواوی فۆرمی خوازیارانی هەردوو جۆری خوێندنی پارالێڵ‌و ئێوارانیان پێكەشكردووە، كەژمارەیان نزیكەی 7000 فۆرمە‌و وردبینی تەواویان بۆكراوە‌و دراوەتە وەزارەت، بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتودا ناوی وەرگیراوان رابگەێندرێت، ئەوەشی ووت، بەهۆی ئەوەی راگەیاندنی ناوی وەرگیراوان مەركەزییە، بۆیە زانكۆمان چاوەڕوانی وەزارەت دەكات تا بەشێوەیەكی ڕەسمی بڵاوبكرێتەوە، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی لەكۆتایی ئەم هەقتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوودا ناوەكان لەرێگای سایت‌و پەیجی فەرمی زانكۆوە بڵاودەكرێتەوە.
عومەر كەریم
راگەیاندنی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی