سیمپۆزیۆمی زانستی (به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئایدز ئه‌ركی هه‌مووانه‌) ئه‌نجام درا

  • تشرینی دووه‌م 29, 2017
  • 1028 Views
سیمپۆزیۆمی زانستی (به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئایدز ئه‌ركی هه‌مووانه‌) ئه‌نجام درا

رۆژی چوارشه‌ممه‌  (2017/11/29) له‌هۆڵی سیمیناری كه‌مپی كۆلێجه‌ ته‌كنیكییه‌كانی سلێمانی، سیمپۆزیه‌مێكی زانستی به‌ناوونیشانی (به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئایدز ئه‌ركی هه‌مووانه‌) به‌ڕێوه‌چوو.

سیمپۆزیه‌مه‌كه‌ش به‌ ئاماده‌بوونی(پ.ی.د.دانا ئه‌حمه‌د موسته‌فا)-یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی زانكۆ و(پ.ی.د.محمد بابه‌كر مینه‌) راگری كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی و(د.میران محمد عباس) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی و(د.حكیم عوسمان) راگری كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێڕی و (د.كاوه‌ ره‌زا) راگری په‌یمانگای ته‌كنیكی دوكان و به‌رێز (نه‌قیب كاردۆ عوسمان هه‌ورامی) وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی به‌ نوێنه‌رایه‌تی  (عه‌میدی مافپه‌روه‌ر صاڵح عوسمان) به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی و(مامۆستا نیازی هه‌ورامانی) به‌رپرسی رێكخراوی كۆنترۆڵ بۆ میدیا و شیكاری ستراتیژی و (هاوژین عوسمان) سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كوردستان و (د.حه‌سه‌ن ره‌مه‌زان) سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكای ده‌رمانسازانی كوردستان و (محمد علی صاڵح) جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ میوانان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاره‌ ئازیزه‌كانی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ سیمپۆزیۆمه‌كه‌دا چه‌ندین بابه‌ت و توێژینه‌وه‌و داتای گرنگ له‌ لایه‌ن كه‌سانی پسپۆر و په‌یوه‌ندیدار پێشكه‌شكران و گفتووگۆی بابه‌تیانه‌ و راشكاوانه‌یان له‌سه‌ر كرا، هه‌روه‌ها بڕیاریش درا له‌ داهاتوودا كاری هاوبه‌شی زیاتر ئه‌نجام بدرێت له‌لایه‌ن هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه‌ هاوبه‌شییان كردووه‌ له‌ به‌ڕێوه‌چوونی سیمپۆزیه‌مه‌كه‌دا. له‌ كۆتایی سیمپۆزیه‌مه‌كه‌شدا گفتووگۆی كراوه‌ ئه‌نجام دراو كۆمه‌ڵێك زانیاری به‌ پێز ئاڵووگۆڕ كرا له‌ نێوان ئاماده‌بووان و پێشكه‌ش كارانی سیمپۆزیه‌مه‌كه‌دا.