خوێندكارانی بەشی نێتۆرك گەشتێكی زانستییان ئەنجامدا

  • كانونی یه‌كه‌م 6, 2017
  • 1195 Views
خوێندكارانی بەشی نێتۆرك گەشتێكی زانستییان ئەنجامدا

بەمەبەستی بەئاگابوون لە زانستی نوێی سەردەم ئەمڕۆ ۲٠۱۷/۱۲/٦ خوێندكارانی قۆناغی دووەمی بەشی نێتۆرك لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سەردانی مەیدانی كەناڵی ئاسمانی كوردسات-یان كرد.

لە گەشتە زانستییەكەیاندا خوێندكارانی قۆناغی دووەمی بەشی نێتۆرك سەرجەم بەشەكانی كەناڵەكەیان بەسەركردەوە و لەنزیكەوە چۆنێتی بەكارهێنان و سوودلێوەرگرتنی نێتۆرك بەشێوازێكی زانستی و پرۆفیشناڵ لەلایەن مامۆستایان و كارمەندانی كەناڵەكەوە بۆ خوێندكاران خرایەڕوو.

سەبارەت بە گەشتەكەش مامۆستا زریان ئاماژەی بە گرنگی ئەم جۆرە سەردانانە بۆ خوێندكاران كرد و بە كارێكی پێویستی زانی تا ببێتە مایەی ئاست بەرزی خوێندكاران دەربارەی ئەو بەشانەی دەیخوێنن.