خوێندكارانی كۆلێجی تەكنیكی‌ كارگێڕی رۆڵی مامۆستا دەبینن

  • كانونی یه‌كه‌م 10, 2017
  • 1277 Views
خوێندكارانی كۆلێجی تەكنیكی‌ كارگێڕی رۆڵی مامۆستا دەبینن

لە پاش بەشداریكردنی مامۆستایانی كۆلێجی تەكنیكی‌ كارگێڕی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە خولی ئامادەكردنی‌ سەركردە و ڕاهێنەر كە لەلایەن یەكێتی‌ ئەوروپا و بە سەرپەرشتی‌ “یونسكۆ” و “بریتش كۆنسوڵ” بەڕێوەدەچێت، مامۆستایان لەئێستادا بەشێوەیەكی‌ پراكتیكی ئەوەی لە خولەكاندا فێربوون لە هۆڵەكانی خوێندندا ئەنجامی دەدەن‌.

لە بەشی تەكنیكی دارایی و ژمێریاری لەلایەن مامۆستا پەیمان رەفیق-ەوە خوێندكارانی قۆناغی چوار راهێنران لەسەر ئەوەی كە چۆن خۆیان ببن بە سەنتەر و رۆڵی سەرەكییان هەبێت لە وانەكاندا، بەشێوەیەك خوێندكاران خۆیان وانەكان ئامادە دەكەن و رۆڵی مامۆستا دەبینن و وانە پێشكەش دەكەن.

هەروەها لە بەشی تەكنیكی كارگێڕی بە سەرپەرشتی مامۆستا ئیمان صفا‌‌والدین خوێندكارانی قۆناغی سێ، وۆركشۆپێكیان پێشكەش كرد لە ژێر ناونیشانی (پێویستی بوونی پلان لە رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكاندا).

ئامانجی سەرەكی مامۆستایان لەم كارە گرنگیدانە بە پرۆسەی خوێندن و خوێندكاران، كە چی تر تەنها مامۆستا لە وانەكاندا رۆڵی سەرەكییان نەبێت، بەڵكو دەبێت خوێندكار رۆڵی زیاتری پێبدرێت، تاكو بتوانێت لە داهاتوودا بەهۆی پەرەپێدانی تواناكانیانەوە كار بۆ خۆیان دەستەبەر بكەن.