خولی تۆپی پێی پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر بەردەوامە

  • كانونی یه‌كه‌م 15, 2017
  • 712 Views
خولی تۆپی پێی پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر بەردەوامە

رۆژی چوار شەممە یاری نێوان فەرمانبەرن و خوێندکارانی قۆناغی دووەمی بەشی نێتۆرک بەرێوەچوو و تێیدا (٤ ـ ۷) کۆتایی ھات بەسودی خوێندکارانی قۆناغی دووی بەشی نێتۆرک، ھەر ھەمان رۆژو لەیاری دووەمدا کە لەنێوان بەشی ئایتی قۆناغی دووەم لەگەڵ نێتۆرکی قۆناغی یەک ئەنجامدرا، یارییەکە بەیەکسان بوون بە دوو گۆڵ بۆ ھەردوولا کۆتایی پێھات و دواتر بەلێدانی یەکلاکەرەوە بەسودی قۆناغی یەکی نێتۆرک کۆتایی بەیارییەکە ھات.
جێی ئاماژەبۆکردنە ئەمە یەکەم دەستپێکی چالاکی خولی تۆپی پێی پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەرەو یاریەکانیش بەشێوەی سیستمی یەک دۆڕاو، لەیاریگای پەیمانگە بەڕێوەدەچێت.