رۆژی ئاڵای كوردستان بەرزڕاگیرا

  • كانونی یه‌كه‌م 17, 2017
  • 1215 Views
رۆژی ئاڵای كوردستان بەرزڕاگیرا

ئەمڕۆ ٢٠١٧⁄١٢⁄١٧ لە پەیمانگای تەكنیكی چەمچەماڵی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، بەئامادەبوونی د.ئەیوب خسرو نادر راگری پەیمانگا و یاریدەدەری راگر و سەرۆك بەشەكان و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران و بەهاوكاری كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان لقی چەمچەماڵ یادی ڕۆژی ئاڵای كوردستان بەرزڕاگیرا.

یادەكە بە وەستانی خولەكێك بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستیپێكرد و پاشان لەلایەن د.ئەیوب خسرو نادر وتاری ڕاگرایەتی پەیمانگای چەمچەماڵ پێشكەش كرا، دواتر بە چەند چالاكییەكی هونەری كۆتایی بە یادەكە هات.