خوێندكارانی زانكۆی كۆیە سەردانی كۆلێجی ئەندازیاری دەكەن

  • كانونی یه‌كه‌م 19, 2017
  • 790 Views
خوێندكارانی زانكۆی كۆیە سەردانی كۆلێجی ئەندازیاری دەكەن

رۆژی دووشەممە ١٨-١٢-٢٠١٧ خوێندكارانی كۆلێجی ئەندازیاری زانكۆی كۆیە بە گەشتێكی‌ زانستی سەردانی كۆلێجی تەكنیكی ئەندازیاری بەشی میكانیكیان كرد لە كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی.

لە سەردانەكەدا خوێندكاران بەشدارییان لە سیمینارێك كرد كە لەلایەن د.سەركەوت رۆستەم حەسەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە بەشی ئەندازیاری میكانیك ئامادەكرابوو سەبارەت بە ئامێری CNC و چۆنێتی بەكارهێنانی لە كارگەكاندا، جگە لەوەی بەشێوەیەكی تیۆری سیمینارەكە پێشكەشكرا، دواتر بە \شێوەیەكی‌ مەیدانی لە تاقیگەكانی كۆلێجدا خوێندكاران زیاتر ئاشناكران بە ئامێرەكە.