سێهه‌مین ماسته‌ر له‌ كۆلێجی ئه‌ندازیاری به‌ده‌ستهێنرا

  • كانونی یه‌كه‌م 19, 2017
  • 1543 Views
سێهه‌مین ماسته‌ر له‌ كۆلێجی ئه‌ندازیاری به‌ده‌ستهێنرا

سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌به‌رواری 19/12/2017 كاتژمێر 10 ی سه‌رله‌به‌یانی ،

له‌هۆڵی سیمیناری كه‌مپی كۆلێجه‌ ته‌كنیكییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌سه‌رپه‌رشتی پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدوون عه‌لی ئه‌مین و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیار و مامۆستایانی به‌شی ئه‌ندازیاری گفتووگۆی ماسته‌رنامه‌ی خوێندكار (هۆزان نهاد محه‌مه‌د فازل) به‌ ناونیشانی( desing and hardware implementation of code generator for frequency hopping system using fpga) به‌ڕێوه‌ چوو.

له‌سیمیناره‌كه‌دا توێژه‌ر بابه‌ته‌كه‌ی خۆی خسته‌ ڕوو وه‌ گفتوگۆی پێویستی له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاره‌وه‌ له‌سه‌ر كرا و به‌ سه‌ركه‌وتویی په‌سه‌ند كرا.

شایانی وتنه‌ ئه‌مه‌ سێهه‌مین بڕوانامه‌ی ماسته‌ره‌ له‌ بواری ئه‌ندازیارۆی كۆمپیوته‌ر له‌ كۆلێجی ئه‌ندازیاری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ده‌ست دێت .