ئاگادارییەک بۆ دەرچووانی ٢٠١٦ – ٢٠١٧

  • كانونی دووه‌م 15, 2018
  • 2276 Views
ئاگادارییەک بۆ دەرچووانی ٢٠١٦ – ٢٠١٧

سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، ئاھەنگی دەرچوانی خوێندکارانی بۆ خوێندنی ساڵی ٢٠١٦-٢٠١٧ رێکدەخات.
لەتەلاری ھونەر، رۆژی دووشەممە ٢٢/١/٢٠١٨ بۆیە دوا لەخوێندکارانی کۆلێجەتەکنیکییەکانی کارگێری، تەندروستی، ئەندازیاری، ئینفۆرماتیک، ھەروەھا خوێندکارانی پەیمانگاکانی تەکنیکی سلێمانی، دوکان، چەمچەماڵ، زانستی کۆمپیوتەرو بەکرەجۆ دەکەین، سەردانی کۆلێج و پەیمانگاکانتان بکەن بۆ وەرگرتنی رۆب و زانیاری سەبارەت بەئاھەنگەکان.
تێبینی/
سەعات ١٠ی پێش نیوەرۆ ٢٢/١/٢٠١٨ ئاھەنگی کۆلێجەتەکنیکییەکانی کارگێری، تەندروستی، ئەندازیاری، ئینفۆرماتیک و پەیمانگاکانی تەکنیکی سلێمانی بەرێوەدەچێ.
سەعات ٢ی پاش نیوەرۆی ھەمان رۆژ، ئاھەنگی پەیمانگاکانی تەکنیکی دوکان، چەمچەماڵ، زانستی کۆمپیوتەرو بەکرەجۆ بەرێوەدەچێ.