زانکۆ ھاوکاری خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەکات

  • كانونی دووه‌م 16, 2018
  • 667 Views
زانکۆ ھاوکاری خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەکات

زانکۆی پۆلیتەکینیکی سلێمانی لەداھاتی خۆی ئامێری تایبەت بە نابینایان بۆ سەنتەرێکی تایبەت بەنابینایان دابیندەکات.
پاش داواکاری نابینایان بۆ دابینرکدنی چەند ئامێرێکی تایبەت بەنابینایان، کە لەلایەن سەنتەرێکی سەر بەوەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتییەوە داواکرابوو، پ.ی.د.ئالان فەرەیدوون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بڕیاریدا بەدابینکردنی ئەو پێداویستیانە کە خۆی لەئامێری تۆمارکردنی دەنگی و ئامێری دیاری کردنی فشاری خوێندا دەبینییەوە کە بەشێوازی دەنگی کاردەکات.
ئەمڕۆش 16/1/2018 ژمارەیەک لەنابینایانی سەرنتەرەکە سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆیان کردو ئەو ئامێرانەی بۆیان دابینکرابوو لەسەر داھاتی زانکۆمان پێیان بەخشرا.
لەوتەیەکیشدا نابینایان سوپاسی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییان کردو
رایاینگەیاندن، کە بەدابینکردنی ئەم ئامێرانە دەتوانین چەندین نابینا بکەینە پرۆسەی خوێندنەوەو ھەندێکیشیان بەردەوامی پێبدەین، کە بەھۆی نەبوونی ئەو ئامێرانەوە گرفتیان بۆ دروستبووبوو.
دواتر بەرێز بەختیار عوبێد شەریف بەرێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆمان رایگەیاند، ئومێدەوارین درێژە بەپرۆسەی خوێندن بدەن و ئێمە لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی خزمەتی بەرچاومان بەخاوەنپێداویستییە تایبەتەکان کردووەو لەچوارچێوەیەشدا بەرێژەی لەسەدا ٥٠ بۆ سیستمی ئێواران و رێژەی لەسەدا سەد لەخوێندنی پارالێل دەیانبخەشین، لەھەمانکاتیشدا بۆ ئارەزومەندانی خوێندنی باڵا پرۆژەی خۆمان ھەیە.