ڕونکردنەوەیەک لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیيەوە

  • كانونی دووه‌م 21, 2018
  • 1902 Views
ڕونکردنەوەیەک لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیيەوە

لەھەواڵی چەند کەناڵێکی راگەیاندندا ئاماژە بەکۆنگرەی ڕۆژنامەوانی چەند بەڕێزێک دەکات کە گوایە خوێندکاری زانکۆمانن لەبەشەکانی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری خوێندنی ئێواران.
لێرەوە سەرلەبەری ئەو ھەواڵە ڕەتدەکەینەوە، چونکە ئەو بەڕێزانە بەھیچ شێوەیەک خوێندکاری زانکۆمان نین و فەرمانی وەرگرتنی وەزاری و زانکۆییان نیە، بەڵکو ئەو بەڕێزانە خوازیارانی خوێندنن، وەک ھەر خوازیارێک چانسی خۆیان بۆ خوێندن لەسیستەمی خوێندنی ئێواران تاقیکردۆتەوە و بەڵام وەرنەگیراون ، بۆیە بەھیچ کەسێک ناوترێت خوێندکار ئەگەر فەرمانی وەرگرتنی وەزاری و زانکۆیی نەبێت، وە جێگەی داخە کە ئەو کەناڵە بەڕێزانە بەدواداچوونیان نەکردوە لەڕاستی و دروستی ئەم ھەواڵەو لێدوان و ڕونکردنەوەیان لەزانکۆمان وەرنەگرتووە تا دڵنیابن لەھەواڵەکە.

لەگەڵ ڕێزدا…