په‌یمانگای ته‌كنیكی ده‌ربه‌ندیخان ئاهه‌نگی ده‌رچونی خوێندكارانیان ئه‌نجامدا

  • كانونی دووه‌م 25, 2018
  • 518 Views
په‌یمانگای ته‌كنیكی ده‌ربه‌ندیخان ئاهه‌نگی ده‌رچونی خوێندكارانیان ئه‌نجامدا

به‌ چاودێری به‌ڕێز وه‌زیری خوێندنی بالاو توێژینه‌وه‌ی زانستی و به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌رێز پ.ی.د.ئــالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و ه ئاماده بونى به ريز قائمقامى ده‌ربه‌ندیخان و ژماره يه ك له‌ ميوانی به‌رچاو و خويندكاران و ماموستايانی په‌یمانگای ته‌كنیكی ده‌ربه‌نديخان به‌رواری 24 كانونی دووه‌می 2018،
په‌یمانگای ته‌كنیكی ده‌ربه‌نديخان ئاهه نگى ده رجووانى خوێندكارانی خولى 28 هه مينى له ژێر ناونيشانى خولى( شكۆى نيشتمان هه فال ما م جلال ) ئه نجام دا .

سه‌ره‌تای ڕیوڕه‌سمه‌كه‌ به‌ ساتێك وه‌ستان و بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له‌گیانی پاكی شه‌هیدان و ناوی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ سروودی ( خۆشم ئه‌وێ ی ووڵاته‌كه‌م) ده‌ستیپێكرد و دواتر چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قورئانی پیرۆز پێشكه‌شكراو كه‌ژاوه‌ی ئاڵای كۆماری عێراقی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و په‌یمانگاكان نمایش كران.

له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا وته‌ی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری و سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پێشكه‌شكراو خويندكاران سويندى ياساييان خوارد و بڕوانامه ى دبلۆمى ته‌كنیكی له لايه ن سه رۆكایه‌تی زانکۆی پۆلیته‌کنیکی سلێمانی يه وه به خشرا به زیاتر له‌ 300 خوێندكاری ده رجووی ساڵی 2016-2017  له‌ بواره‌كانى ( كارگێڕی كــار و ژمێریاری و كـــاره‌باو رووپێوی و په‌رستاری ) .

دواتر خه لاتى سه‌رۆکی زانکۆی پۆلیته‌کنیکی سلێمانی به‌رێز ( د.ئــالان فه‌ریدون علی ئه‌مین ) و به ريز ( لاهور شيخ جه نگى ) به سه ر خويندكاره يه كه م و دووه‌مه‌كاندا دابه‌ش كرا.
په‌یمانگای ته‌كنیكی ده‌ربه‌ندیخان تاكه‌ دامه‌زراوه‌ی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وی زانستی یه‌ له‌ شاری ده‌ربه‌ندیخان و سه‌ربه‌ زانكۆی پولیته‌كنیكی سلیمانیه‌ و له‌ ساڵی 2005 ز به‌ دوو به‌شی زانستی ( كـــــاره‌با و ژمێــــریاری ) كرایه‌وه‌و به‌ رووی خوێندكاراندا خزمه‌تی به‌ شاره‌كه‌ و كوردستان كردوه له‌ ئیستا به‌ شه‌ش به‌شی زانستی كه‌ پێك دێت له‌ به‌شه‌كانی ( كارگێڕی كــار و ژمێریاری و كـــاره‌باو رووپێوی و په‌رستاری و زانستی كۆمپیوته‌ر ) له‌ خزمه‌تكردن به‌رده‌وامه‌ پرۆسه‌ی خوێندن تێیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.