له‌رۆژی جیهانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌دا په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه‌ سیمپۆزیۆمێك به‌ڕێوه‌ده‌بات

  • شوبات 4, 2018
  • 322 Views
له‌رۆژی جیهانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌دا په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه‌ سیمپۆزیۆمێك به‌ڕێوه‌ده‌بات

ئه‌مرۆ به‌رواری 4 ی شوباتی 2018 له‌رۆژی جیهانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌دا په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌له‌بجه‌ – سه‌ر به‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی ساێمانی /به‌شی شیكاری نه‌خۆشییه‌كان هه‌ستا به‌سازدانی سیمپۆزیۆمێكی زانستی له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشییه‌.
ده‌ستپیك وتاری یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلیمانی و راگری په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لایه‌ن به‌ریز ( پ. ی. د.دانا أحمد مصطفی )  خویندرایه‌وه‌ و وتاری به‌خیرهاتن له‌لایه‌ن (م.طارق حمه‌أمین ) سه‌رۆكی به‌شی شیكاری نه‌خۆشیه‌كان پیشكه‌شكرا.

شایانی باسه‌ سیمپۆزیۆمه‌كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌و نوێنه‌ری زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی و نوێنه‌رانی ده‌زگا زانستییه‌كانی سنوره‌كه‌وژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ مامۆستایان و خوێندكاران ئاماده‌بوون.

دواتر له‌چوار سیمیناری تایبه‌ت به‌نه‌خۆشی شیر په‌نجه‌ هه‌ریه‌ك له‌ به‌ریزان ( د. كارزان عبدالله‌ / دكتۆرا له‌ته‌ندروستی وژینگه‌ ) و ( د.سۆزان قادر كریم /پسپۆری بواری شیكاری پزیشكی نه‌خۆشی شێر په‌نجه‌ ) و ( د. ره‌وه‌ز صلاح داوود / پسپۆری نه‌خۆشییه‌كانی شێر په‌نجه‌ ) و ( د. عبدافتاح هه‌ورامی / پزیشكی پسپۆری خۆپاراستن ) پیشكه‌شكراو له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه‌ گفتوگۆی پێویستیان له‌سه‌ر كرا و هه‌موولایه‌ك ئاواتیان خواست هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه‌دا سه‌ركه‌وتوبێت و كه‌مترین هاونیشتمانیان دووچاری بێن. 

له‌ كۆتاییدا له‌لایه‌ن به‌شی شیكاری نه‌خۆشییه‌كان له‌ په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕێزلێنان به‌خشرایه‌ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی سیمپۆزیۆمه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌برد و توێژینه‌وه‌كانیان پێشكه‌شكرد.