لە رۆژی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەدا چەندین چالاكی بەڕێوەچوو

  • شوبات 6, 2018
  • 394 Views
لە رۆژی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەدا چەندین چالاكی بەڕێوەچوو

زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بە پێشكەشكردنی چەندین سیمپۆزیۆمی زانستی و تەندروستی بەشداری رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی كرد و ژمارەیەك توێژینەوەی نوێ و بایەخداریشی تایبەت بەو بوارە خستەڕوو.
رۆژی (2018/2/4) كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەبۆنەی رۆژی جیهانی رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجەوە سیمپۆزیۆمێكی زانستی بە ناونیشانی (بە توێژینەوەی زانستی شێرپەنجە كۆنترۆڵ دەكەین) سازكرد.

لە سیمپۆزیۆمەكەدا كە ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستایان و خوێندكارانی ئامادەبوون، چەندین توێژینەوەی زانستی پێشكەشكران و بیرو رایان لەسەر ئاڵوگۆڕ كرا، كە سەرجەم توێژینەوەكانیش نوێ و بایەخداربوون كە بوونە هۆی سەرسامی ئامادەبووان، دوای ئەوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی وێب سایتی جیهانی (Worldcancerday) گرنگییەكی تایبەتی بە سیمپۆزیۆمەكە دا و بە بایەخەوە لە سایەتەكەدا بڵاوكردەوە، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینكە بكەن.

هەر لەو چوارچێوەیەشدا پەیمانگای تەكنیكی هەڵەبجە /بەشی شیكاری نەخۆشییەكان سیمپۆزیۆمێكی زانستی رێكخست، دەستپێكی سیمپۆزیۆمەكە بە وتاری یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و راگری پەیمانگای تەكنیكی هەڵەبجە لەلایەن بەریز ( پ. ی. د.دانا أحمد ) خوێندرایەوە و وتاری بەخێرهاتن لەلایەن (م.تارق حمە أمین ) سەرۆكی بەشی شیكاری نەخۆشییەكان پیشكەشكرا.


شایانی باسە سیمپۆزیۆمەكە هەریەك لە قائیمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجەو نوێنەری زانكۆی هەڵەبجەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی و نوێنەرانی دەزگا زانستییەكانی سنوورەكە و ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستایان و خوێندكاران ئامادەبوون.
دواتر لە چوار سیمیناری تایبەت بە نەخۆشی شێرپەنجە هەریەك لە بەرێزان ( د. كارزان عبداللە / دكتۆرا لە تەندروستی و ژینگە ) و ( د.سۆزان قادر كریم /پسپۆری بواری شیكاری پزیشكی نەخۆشی شێرپەنجە ) و ( د. رەوەز صلاح داوود / پسپۆری نەخۆشییەكانی شێرپەنجە ) و ( د.عبدافتاح هەورامی / پزیشكی پسپۆری خۆپاراستن ) پیشكەشكراو لەلایەن ئامادەبووانەوە گفتوگۆی پێویستیان لەسەر كرا و لە كۆتاییدا لەلایەن بەشی شیكاری نەخۆشییەكان لە پەیمانگای تەكنیكی هەڵەبجە ڕێزلێنان بەخشرایە ئەو بەڕێزانەی سیمپۆزیۆمەكەیان بەڕێوەبرد و توێژینەوەكانیان پێشكەشكرد.

لەگەڵ پێشكەشكردنی ئەو چالاكیانەشدا زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی خوازیارە هەرێمی كوردستان لە ڕوبەڕوبونەوەی ئەم نەخۆشییەدا سەركەوتوبێت و كەمترین هاونیشتمانیان دووچاری ئەم جۆرە نەخۆشییە بن.