كارمه‌ندانی كه‌مپی كۆلێجه‌ ته‌كنیكییه‌كان به‌ خولێكی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی ئاشناده‌بن

  • شوبات 6, 2018
  • 887 Views
كارمه‌ندانی كه‌مپی كۆلێجه‌ ته‌كنیكییه‌كان به‌ خولێكی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی ئاشناده‌بن

دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی (3) هه‌فته‌ خولێكی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی (First Aid) بۆ كارمه‌ندانی كه‌مپی كۆلێجه‌ ته‌كنیكییه‌كان سه‌ر به‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌مڕۆ كۆتایی به‌و خوله‌ هات و بڕوانامه‌ی به‌شداربوون به‌خشرایه‌ به‌شداربووان.
وانه‌كانی خوله‌كه‌ش له‌ لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان (پ.ی.د.دانا عبدالمجید، پ.ی.د. علی حاتم حسین، د.به‌ختیار كمال تاڵه‌بانی، د.احمد محمد امین، م.سه‌ركۆ مسعود) به‌هه‌ردوو شێوازی تیۆری و پراكتیكی وترانه‌وه‌و خوله‌كه‌ش له‌لایه‌ن كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستییه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا.